ههەرێم نیوز
عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتی، لابردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە ئەنجامی پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بوو.
وتیشی، یەکێک لە دراوسێکانی سوریاش ڕۆڵی هەبووە. ناوبراو ناوی وڵاتەکەی نەهێنا بەڵام پێدەچێت ئاماژە بە تورکیا بکات کە پشتگیری سەرهەڵداوانی دژ بە ئەسەد دەکات.
عەلی خامەنەیی لەباەەی بەرەی مقاوەمە وتی، هەتا زیاتر لە بەرەی مقاوەمە بدرێت زیاتر بەهێزتر دەبێت.
ڕووخانی ئەسەد بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک گورزێکی گەورە لە هاوپەیمانی سیاسی و سەربازی "میحوەری بەرخۆدان" بە سەرۆکایەتی ئێران دەبینرێت کە دژایەتی کاریگەرییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستپێکرد، لە ماوەیەکی کەمدا توانیان بچنە ناو دیمەشق و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بێنن.