دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/12/2024

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.

بە گوێرەی راگەیاندنەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەمدواییەی وڵاتی سووریا گفتوگۆ دەكرێن.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆژنایی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتی وزیری هەرێم بۆ كاروبارەی پێكهاتەكان سەبارەت بە كاروباری وەزارەتەكەی دەخرێتە ڕوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP