دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی دەنگۆی تەندروستی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ی لەبارەی تەندروستی نێچیرڤان بارزانیەوە هەیە دوورە لە ڕاستیەوە.

 دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێره‌وه‌ ڕايده‌گه‌يه‌نين كه‌ ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ له‌ هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه‌ دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌ شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP