هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، دەبێت هێرشەکانی سەر کورد له مه‌نبه‌ج بوەستن، ده‌شڵێت، "پێویستە کورد وەک هێزێک بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە داهاتوی سوریادا بمێننەوە".
گیدیەن سەعار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كورد له مه‌بنج، نوسیویه‌تی، "هێرشەکانی سەر کورد وەک دوێنێ لە منبج بینیمان دەبێت بوەستێن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبونێکی ئەخلاقی هەیە بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئازایانە دژی داعش شەڕیان کردوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویستە کورد وەک هێزێک بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە داهاتوی سوریادا بمێننەوە".
ئه‌و په‌یامه‌ی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە مەنبەج و ناوچەکانی دیکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردو گیدیەن سەعار وه‌ك وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەستبەکاربو، ئاماژەی بەوەدا کە "یەکێک لەو کارانەی کە پێویستە ئیسرائیل بیکات، بەهێزکردنی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".