هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پاراستنی کورد بۆ داهاتووی سوریا گرنگە و کورد هێزێکی سەقامگیرکارە لەو وڵاتەدا.
یدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەبارەی کوردانی ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئەوان بۆ داهاتووی سوریا گرنگن، چونکە هێزێکی سەقامگیرکەرن لەو وڵاتەدا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر مەنبج وتی، “دەبێت ئەو شەڕە رابگیرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆمان لەگەڵ هاوکارەکانماندا کردووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی ئەخلاقی هەیە بۆ ئەو هێزانەی، کە ئازایانە شەڕی دژ بە داعشیان کرد”.