هەرێم نیوز
روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، له ئهنجامی بۆردومانی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیا لە لادێكانی عەین عیسا لە باکوری ڕەققە 11 هاوڵاتی مهدهنی كوژران، كه شهش منداڵیان تیادایه کە هەمویان ئەندامی یەک خێزان بون.
روانگەکە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى بۆردوومانکردنى خانوویەک لەلایەن فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیا لە عەین عیساى باکوورى رەقە کە دەکەوێتە چوارچێوەى ئیدارەى خۆسەرەوە، 11 ئەندامى یەک خێزان کوژراون.
روونیشکراوەتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆى رووداوە سەربازییەکانى ئەم دواییەى سووریا، ترس و دڵەڕاوکێ لەناوچەکەدا دروستبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەى ئامارەکانى روانگەى سوورى، بەوەش ژمارەى بۆردوومانەکانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا لە ساڵى 2024دا بۆ سەر ئیدارەى خۆسەر بەرزبوونەتەوە بۆ 191 بۆردوومان.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى بۆردوومانەکانەوە تاوەکو ئێستا 55 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها 49 ئەندامى هێزە ئەمنییەکان و 73 سڤیل برینداربوون کە شەشیان ژن و سێیان منداڵن.