دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/12/2024

هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەناو شاردا ڕێگە پێدراوە؟

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، "رێگەنادەین هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەناوشاردا هاتوچۆ بکات".

 ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024، خالید ماوەتی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستمانگەیشتووە رێگەنادەن هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا بەناوشاردا هاتووچۆ بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە دوای هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ناکەوین، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارەی بەدەستمانگەیشتووە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەناو شاردا قەدەغەیە و رێگە بە هاتووچۆکردنیان نادەین”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP