هەرێم نیوز
ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج ڕایگه‌یاند، گروپه چه‌كداره‌كان به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر شاره‌كه و شه‌ڕی قورس له دەروازەی باشوری شارەکە هەیە.
ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌شكردوه، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر مه‌نبه‌ج و هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی سوریا، بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی ئاسمانیی توركیا هێرشیان كردوه‌ته سەر ناوچەی مەنبەج و لادێکانی، هەمو ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی مەنبەج و ئەلبابەوە تێکشکێندران".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، "چەتەکان لە دو ڕۆژی ڕابردودا هێرشەکانیان بۆ سەر هەمو میحوەرەکانی مەنبەج زیاد کردوە، ئێستا شەڕی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان تا بەرەکانی عەین دادات و عەرەب حەسەن و ئەلعەریمە ڕودەدات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمەڵێک چەت بە پاڵپشتی ئاسمانی سوپای تورکیا و زرێپۆشەکان بەرەو دەروازەی باشوری شارەکە پێشڕەوییان کرد و ویستیان فشاری دەرونی دروست بکەن، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانه‌وه، جگە لەوەش بەشێک لە شانە نهێنییەکانی باندەکان، بە ئامانجی دروستکردنی فشاری دەرونی لەسەر خەڵک و چاندنی ترس ده‌ستیان به هێرشكردوه، ئێستا لە دەروازەی باشوری شارەکە پێکدادان هەیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چوارشەممە، 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەست پێ کرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە، 08-12-2024، چوونە نێو حومس و دیمەشق و کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی ئەسەد هێنا.