هەرێم نیوز
سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمانی بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک کردووە.
محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ڕۆژی سێشەممە، 10ی12ی2024، کاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبونەوەكە بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانە.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 2ی ئەم مانگە، یەكەم دانیشتنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچو، كە تێدا محەمەد سڵێمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وەك بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی دایشتنەكەی كرد و تێدا پەرلەمانتاران سوێندیان خوار و دانیشتنەكە بە كراوە هێڵدایە تا كاتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.