هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا رایگەیاند، بەشار ئەسەد لە دیمەشقەوە لە راپەڕاندنی کارەکانی بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) لە زاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا بەرامبەر بە دەنگۆی ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دیمەشق کە لەلایەن هەندێک میدیای بیانیەوە بڵاوکرایەوە رایگەیاند، هەندێک میدیای بیانی دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست لەبارەی ڕۆیشتنی سەرۆک بەشار ئەسەد لە دیمەشق یان سەفەری بەپەلە بۆ وڵاتانی دیکە دەوروژێنن.
ڕاشیگەیاند، سەرۆکایەتی سوریا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەسەر گرنگیدان بە ئامانجە ئاشکراکراوەکانی ئەو دەنگۆیانە دەکاتەوە.
ئهمه له كاتێكدایه كه تا دێت گرووپه چهكدارهكان به سهركردایهتى (دهستهى تهحریر شام)، ناوچهكانى ژێر دهستى سوپای سووریا، كۆنترۆڵ دهكهن، لەماوەی چەند رۆژی رابردووشدا چەندیدن جار هەواڵی دەرچوونی بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵات لە سوریا بڵاوکرایەوە.