هەرێم نیوز
بارزانی رایدەگەیەنێت "ڕووداوەکانی سووریا کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایشی سووریا و ناوچەکە هەیە." هیواش دەخوازێت "گۆڕانکارییەکان ببنە هۆی ئەوەی لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەکردنی کێشەکان."
ئەمڕۆ شەممە، بارزانی پهیامێكی له بارهی دۆخی ئێستای وڵاتی سووریا بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهدا هاتووه، بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
دەشڵێت، ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.