دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/12/2024

ئوردن دەروازەی لەگەڵ سووریا داخست

هەرێم نیوز

وەزیری ناوخۆی ئوردن، بەهۆی ڕووداوەکانی سووریا بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا دا و ڕایگەیاند، تەنیا ڕێگە بە گەڕانەوەی ئوردنییەکان دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی، مازن ئەلفەرایە، وەزیری ناوخۆی ئەردەن ڕایگەیاند، بە هۆی بارودخی ئەمنیی ناوچەکانی دەوروبەری باشووری سوریا، بڕیاریان دا دەروازەی سنووریی جابر لەگەڵ سووریا دابخەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی ئەردەن و بارهەڵگرەکان دەدرێت ئەردەن، بەڵام ڕۆشتن بەرەو خاکی سووریا قەدەغە دەکرێت.

وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئێستای سووریا دەکات و هێزە چەکدارەکانیش بەردەوامن لە پاراستنی سنوورەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە هەفتەیەکە ڕێکخراوی تەحریر شام و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی ڕژێمی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا حەلەب و حەما و چەندین شارۆچکەیان کۆنترۆڵ کردووە و بەرەو حومسیش پێشڕەوی دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP