هەرێم نیوز
سووپای سوریا و هاوپەیمانانی لەهێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە شاری دێرەزوور بەتەوای کشاونەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان شارەکەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری هەسەدە دا هاتووە: بۆ پاراستنی ئەمنیەت و گەلەکەمان، هێزی شەڕڤانمان لە سنووری دێرەزوور و رۆژئاوای فورات جێگیربوون. "ئامانجمان پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی گەلەکەمانە. بۆیە ئەم ئەرکە مێژووییە بە تەواوی ئەنجام دەدەین."
دێرەزوور، شارێکی کوردستانییە، رووباری فورات دەیکات بە دوو بەشەوە، بەشی رۆژهەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (رێڤەبەری خۆسەر)ی تێدا بوو، بەشی رۆژئاواش لە دەست سوپای حکومەتی سووریادا بوو، بەڵام دوای کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد، هەسەدە جێیان گرتنەوە.
هەسەدە سوپاسی خەڵکی بەری رۆژئاوای شارەکە دەکات بۆ ئەو "پێشوازییە گەرمە"ی لێیان کردوون.هاوكات رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤیش دەڵێت، "بە کۆنتڕۆڵکردنی دێرەزۆر، رەققە و حەسەکە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) 40٪ـی خاکی سوریای لەژێردەست دەبێت".