دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/12/2024

کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى 2-1 پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     : 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 18 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 19 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17  پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  19 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى

سۆران    :  16 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP