هەرێم نیوز
ئەمشەو ژنێكی تەمەن 71 ساڵان لە گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە كوژراوە و بەگوێرەی وتەی پۆلیسیشلەلایەن هاوسەكەیەوە ئەشكەنجە دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، تەرمى ژنەکە رەوانەى پزیشکى دادى کراوە و پیاوەکەش لەلایەن پۆلیسەوە دەسگیرکراوە.
سەرچاوەیەکی پۆلیس باسى لەوەشکرد، بە وتەى کەسوکارى، پیاوەکە بارودۆخى دەروونى تەواو نەبووە
وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین، وێراى پشتڕاستکردنەوەى رووداوەکە گووتی:لە لێکۆڵینەوەداین و دواتر روونکردنەوەمان دەبێت.