هەرێم نیوز
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان سەدان هاوڵاتی سڤیل کە دەیانویست خۆیان لە جەنگ ڕزگاربکەن. بە ئۆتۆمبێلەوە ڕفاندووە.
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،، "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا له سوریا هه‌ڵمه‌تی ڕفاندن و وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به هاوڵاتییانی سیڤیلی گیرخواردووی ناوچه‌كانی شه‌هبا له باكوری حه‌له‌ب په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و سه‌دان هاوڵاتییان به زیاتر له 120 ئۆتۆمبێله‌وه ڕفاندووه".
ئاماژە بەوەش کراوە: ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌یانویست خۆیان ده‌ربازبكه‌ن و بڕۆن بۆ ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به‌ڵام گروپه به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به توركیا ڕفاندوویانن بۆ ناوچه‌یه‌كی نادیار".
ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه هه‌سه‌ده باس له ڕفاندنیان ده‌كات، دانیشتووی ناوچه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌بن و به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، "گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا زیاتر له 15 هه‌زار هاوڵاتیی تریان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و به‌شێكیان ڕفاندوون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شیان ڕوبه‌ڕوی ئابلۆقه و برسیكردن كردووه‌ته‌وه و ڕێگرن له‌وه‌ی ئاو و خۆراكیان ده‌ستبكه‌وێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەکدارەکان، رۆژی چوارشەممە 27-11-2024، دەستیان بە هێرشێکی کت‌وپڕ کرد بۆ سەر شاری حەلەب و بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە و ئەمڕۆش ناوچەی حەممایان دەستبەسەردا گرتووە.
ئەم گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه لە ساڵی 2017دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوكات له2018شدا کەنەدا ئه‌و گروپه چه‌كداره‌یان خستە لیستی تیرۆرەوە.