دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/12/2024

وەزیری ناوخۆ: بۆ نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، پێویستە رێکارێک هاوبەش بگرینەبەر

هەرێم نیوز 

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، نەناردنی مووچە لە پرسە یاساییەکان دەرچووە و سیاسییە، لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاس وتی، ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا، کێشەیەکی گەورەیە، هەروەها ئەو ئۆتۆمێلانە لەڕووی پتەویی و سەلامەتییەوە ئامادە نین.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەناردنی مووچە لە پرسە یاساییەکان دەرچووە و سیاسییە، ئەم بڕیارانەی عێراق هەڵەن و هیوادارین بەزووترین کات موچە بنێردرێن و چیدیکە ئەو بیانووانە قبووڵکراو نین، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتاکانی ڕادەست کردوون و هیچ نەماوە بیکات.

ڕاشیگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی بۆ چارەسەری پرسی مووچە لەسەرهێڵن.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێشتر زانیاریمان بەدەستکەوتووە کە لە سلێمانی کارگەی ماددەی هۆشبەر هەبووە و بەرهەمیشی هەبووە، دەستیشی بەسەردا گیراوە و پێویستە ڕێکاری یاسایی تووند بگیریتە بەر بۆ ئەوانەی  پەیوەندییان پێیەوە هەیە.

ڕێبەر ئەحمەد ڕاشیگەیاند لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا رایگەیاند، "بابەتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، کێشەیەکی گەورەیە، بۆیە دەمەوێت بەڕوونی پێتان بڵێم، بەشێکی ئەو ئۆتۆمبیلانە لە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەهێنرێنە ژوورەوە، بەشەکەی دیکەش کە جۆری کراونن و بە "مەلیکە" ناسراون، لە خوارووی عێراقەوە بە پارچە دەهێنرێنە ژوورەوە بۆ پارچەی یەدەگ، بەڵام بەداخەوە قاچاخچییەکانی پارێزگاکانی عێراق و سنوورەکانی گەرمیان و ناوچەکانی سلێمانی، ئەو ئۆتۆمێلانە بە قاچاخی دەهێنرێنە ژوورەوە و خەڵکێکی دەست ڕۆیشتووش لە پشتیانەوەن، باجەکەشی خەڵکی فەقیر و هەژار دەیدەن."

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو ئۆتۆمێیانە لەڕووی پتەویی و سەلامەتییەوە ئامادەنین، چونکە ئەگەر تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆبن، ڕەنگە سەرنشینانی زیاتر مەترسییان بکەوێتە سەر، بۆیە نەهێشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە لەسەر شەقامەکان شتێکی باشە، بەڵام شێوازەکەی ئەبێت بە ئالیەتێک بێت هەموومان لەسەر ڕێک کەوین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP