هەرێم نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێر مۆلیدەکان کاربکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-12-2024، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەودوا لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاتژمێر مۆلیدەکان کاربکەن، بڕیارەکە بۆ سەنتەری شارە و دەورووبەر ناگرێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، هەر هاووڵاتییەک ناڕەزایی هەیە و دەڵێت پارەی زۆر بۆ دێتەوە، پەیوەندیمان پێوەبکات لیژنە دەچێتە گەڕەکەکەیان، ئەگەر زۆرینەی گەڕەکەکە دژی کارکردنی 24 کاتژمێریی مۆلیدە بوو، ئەوکاتە بۆ ئەو گەڕەکە وەکو ڕابردوو دەیکەینە خشتە.