هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دادگای سلێمانی ژنێک لە نهۆمێکی ئەو بینایەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بریدار بوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری هەرێم نیوز لەسلێمانی، ئەو ژنەی لەنهۆمی دووی دادگای سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵەو بۆ کەیسی جیابونەوەی خێزانی لەوێ بووە.
هاوکات، چۆتە بالکۆنی یەکێک لەژوورەکانی نهۆمی دووی دادگا و خۆی فرێداوەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کەس لەو شوێنە ئاسەواری خوێن و برینداربوونی نەبینیوەو ناشزانرێت بۆ کام نەخۆشحانەیە براوە.