دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لێژنەی ئەمنی سلێمانی: جدی و سوورین لەسەر دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا

هەرێم نیوز

 لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا رەتدەکاتەوە رایدەگەیەنێت، بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، دەشڵێت، بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین. 

لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە،" ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و  بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین" .

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە 2ی 12ی 2024 ، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و  رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌مو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكدا ده‌گیرێت كه‌ تابلۆی نه‌بێت و سه‌رجه‌م بازگه‌كانیش له‌و روه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ ده‌بن، هه‌روه‌ها كار به‌ هیچ ڕێگه‌پێدان و نوسراوێكیش ناكرێت.

رۆژی دووشەممە لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا به‌:

یه‌كه‌م:

ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره‌ سوارڕه‌وێكی نایاسایی، (( بۆ خاوه‌نه‌كانیان هه‌یه‌ كه‌ بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان)) وه‌ سه‌رجه‌م بازگه‌كان ده‌ستكراوه‌ ده‌بن و ڕێگه‌ ناده‌ن دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاونامه‌یه‌ له‌ژێر هیچ پاساو بیانویه‌ك هیچ جۆره‌ سوارڕه‌وێكی بێ سه‌ره‌تا بێته‌ ناو شاری سلێمانی.

دووەم:

گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره‌ سوارڕه‌وێك كه‌ هه‌ڵگری تابلۆی ساخته‌و نایاسایی بێت.

سێیه‌م:

هیچ ڕێگه‌پێدان و نوسراوێك له‌ هه‌ر لایه‌نێك جگه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی و یاسایی كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌ ده‌ركراوه‌ كاریان پێ ناكرێت. 
چواره‌م:

جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڵاونامه‌یه‌ گوزارشت ده‌كرێت له‌ ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌پاندنی باری ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی هه‌مو دیارده‌ دزێوه‌كان داواكارین له‌م پرسه‌دا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هاوكارمان بن شان به‌ شانی ئه‌وانیش هاوڵاتییانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP