هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زوری سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌رپرسیارێتی ئاسایشی حه‌وت گوندی له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش له ئه‌ستۆ گرت و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه هێزیان بڵاوكرده‌وه.
سەرکردایەتی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی بوونی مەترسیی پەیوەست بە چالاکیى شانەکانى سەربە رێکخراوی چەکداریی داعش و هەوڵدان بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە، بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ئەرکی پاراستنی ئەو حەوت گوندەیان گرتووەتە ئەستۆ.
هەسەدە لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو گوندانەی ئێستا پارێزگاریی لێ دەکەن، هەریەک لە گوندەکانی ساڵحییە، تابییە، حتڵە، خشام، مەرات، مەزڵوم و حسێنییەن و دەکەونە ریفی دێرەزووری رۆژهەڵات.
هەسەدە دەشڵێت، "بوونی هێزەکانمان لەو ناوچانە و پاراستنیان، لەسەر داواکاریی دانیشتووانی ئەو گوندانە خۆیان بووە".