دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/12/2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشوازیی له‌ باڵوێزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن كرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سێرج دیکشن، باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

باڵیۆزی بەلجیکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ئايیندەیەکی نزیکدا، لەمبارەیەوە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی دابینکردنی مافه‌ دەستووری و شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی ئاڵۆزی سووریا کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP