هەرێم نیوز
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، 492 پارچە زەویی بەشێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.
سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمرۆ لە ڕێوڕەسمێکی بێخەوشدا لە هۆلی ڕۆشنبیری سلێمانیی 492 پارچە زەویی لە سێکتەرەکانی ” فەرمانبەران، لاوان، سۆتکە ”، بەشێوەی تیروپشک بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بە ئامادەبوونی لیلی عمر علی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدان و سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بەڕێوەچوو.