هەرێم نیوز
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌مو جۆره ئۆتۆمبێلێكدا ده‌گیرێت كه تابلۆی نه‌بێت و سه‌رجه‌م بازگه‌كانیش له‌و روه‌وه ده‌ستكراوه ده‌بن، هه‌روه‌ها كار به هیچ ڕێگه‌پێدان و نوسراوێكیش ناكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی 12ی 2024، لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاشكرایه له‌لای هه‌موان كه له‌ئێستادا بونی سوارڕه‌وی بێ سه‌ره‌تا و هه‌ڵگری ژماره‌ی ساخته و جام ڕه‌ش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه بێگومان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ناو و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی به‌ده‌ر له‌وه‌ش له ڕوی ئه‌منی و یاسایی و تاوانكارییه‌وه كاریگه‌ری خراپ و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیداری هه‌یه، له چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕاستییه لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا به:
یه‌كه‌م:
ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره سوارڕه‌وێكی نایاسایی، (( بۆ خاوه‌نه‌كانیان هه‌یه كه بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان)) وه سه‌رجه‌م بازگه‌كان ده‌ستكراوه ده‌بن و ڕێگه ناده‌ن دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاونامه‌یه له‌ژێر هیچ پاساو بیانویه‌ك هیچ جۆره سوارڕه‌وێكی بێ سه‌ره‌تا بێته ناو شاری سلێمانی.
دووەم:
گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره سوارڕه‌وێك كه هه‌ڵگری تابلۆی ساخته‌و نایاسایی بێت.
سێیه‌م:
هیچ ڕێگه‌پێدان و نوسراوێك له هه‌ر لایه‌نێك جگه له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی و یاسایی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه ده‌ركراوه كاریان پێ ناكرێت.
چواره‌م:
جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڵاونامه‌یه گوزارشت ده‌كرێت له ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌پاندنی باری ئارامی و سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی هه‌مو دیارده دزێوه‌كان داواكارین له‌م پرسه‌دا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هاوكارمان بن شان به شانی ئه‌وانیش هاوڵاتییانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.