هەرێم نیوز
كۆمهڵی دادگهری كوردستان بڕیاریدا هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچوی حزبهكه لە بازنەی سلێمانی دهربكات، دوای ئهوهی پابهندی بڕیاریی بایكۆتی دانیشتنی پهرلهمان نهبو.
هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد و پابەندی بڕیاری سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبووە.
لە بەرانبەردا، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، دەرکردنی ئەو پەرلەمانتارەی لە ڕیزەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد "بەهۆی بەشداریی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بڕیارمان دا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی دادگەری."
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە "هەر کاندیدێکی دەرچوویان پابەندی بڕیاری بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبێت، لە ڕیزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت."
کۆمەڵی دادگەری سێ کورسی لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە، پێشتووتر هەڵوێستی خۆی یەکلایی کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە پەرلەماندا ناکەن و بایکۆتی پرۆسەکەیان کردووە، بەڵام یەکێک لە سێ کاندیدەکەیان بایکۆتی شکاند.