دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومەت و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان دەکەن. 

ئەمڕۆ دووشه‌ممه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، پەیوەندییەکانی رووسیای له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌سەر بره‌ودان به‌ هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا، کرده‌وه‌." 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان، که‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

ئاڵۆزییه‌کانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتی دۆخی ئێستای سووریا و کاریگەرییە هەرێمییەکانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو که‌ کۆنسووڵی گشتیی رووسیا له‌ هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP