هەرێم نیوز
هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی بایکۆتی حیزبەی دەشکێنێت و کەمێک پێش ئێستا هاتە نێو هۆڵی پەرلەمان و بڕیارە سوێندی یاسایی بخوات.
کۆمەڵی دادگەری لە سێ پەرلەمانتاری دەرچوو، دوانیان بایکۆتیان کردوووە یەکیان بایکۆتی شکاندووەو بریاری حزبەکەی پشتگوێ خست.
هێرۆ عەتار کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەکات .
پێشتر کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ناچنەوە پەرلەمانێکی دیزاینکراو
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی یەكەمی خۆی بكات و تێیدا بەربژێرە دەرچووەكان بە فەرمی سوێندی یاسایی بخۆن و وەك پەرلەمانتار دەست بەكار بن.