هەرێم نیوز
شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ سەردانی نەوەی نوێیان کرد لە شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ شاندەکەی پارتی پێکهاتبوون لە پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیایی پارتی و دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی و لەلایەن ڕێبوار ئەورەحمان، کاوە عەبدولقادر و بەدریە ئیبراهیم، ئەندامانی شاندی دانوستانکاری نەوەی نوێوە پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە شاندەکەی پارتی سەردانی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن و لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بەختیار عومەر ئاولی، شێخ کامیل پێنجوێنی، دلێر عەبدولخالق، کۆببەنەوە، وەک لە ئەجێندانی شاندەکەی پارتیدا هەیە و هەریەک لە دڵشاد شەهاب و هێمن هەورامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەیان بۆ کرد، ئامانجیانە گفتوگۆ بکەن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ فەرمانی وەزاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەست دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بانگهێشتننامە بۆ گشت ئەندامانی هەڵبژێردراوی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بنێرێت کە رۆژی 2ـی کانوونی یەکەم، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت.