دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بەتەمەنترین پەرلەمانتار دیاریکرا بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی سەرۆکایەتیی هەرێم پیشکەشی ئەردەلان محمد سەرسپی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرا، بەمەبەستی  بانگێشتکردنی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،لەلایەن بەرێز فەوزی فرنسو هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم،پێشکەشی بەرێز ئەردەلان محمد سەرسپی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کرا، بەمەبەستی  بانگێشتکردنی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان" .

ئاماژەی بەوەش کردووە،" هاوکات سەرەتایی هەفتەی داهاتوو وەکو راگەیاندنی پەرلەمان ،بەرنامەی کاری دانیشتنە بڵاودەکەینەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە، 26ی 11ی 2024، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی ده‌ركرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ فه‌رمانی هه‌رێمی 417ی ساڵی 2024یه‌، به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ش بانگهێشتی كاندیده‌ ده‌رچوه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ گرێدانی دانیشتنی یه‌كه‌م له‌ رۆژی 2ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP