دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/11/2024

سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و ناوچە دابڕیندراوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران

هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، کە ژمارەیان نزیکەی یەک هەزار کەسە، لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیران.

 ئەمڕۆ سێشەممە 26.11.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر، سەرجەم دەرچووانی کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕاوەکان، کە ژمارەیان نزیکەی یەک هەزار کەسە، لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردوە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com)، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP