هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ڕایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەگەر زۆر پێویست نەبن رێگای زینی وەرتێ بەکارنەهێنن.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەگەر زۆر پێویست نەبن رێگای زینی وەرتێ بەکارنەهێنن، چونکە بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، گرفتەکە زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلى بچوک و تایبەتە و ناتوانێت سەربکەوێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەشى دەیانەوێت بە زینى وەرتێدا سەربکەون دەبێت زنجیر بەکاربهێنن.