هەرێم نیوز
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له رۆژی 2ی 12ی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، لەبارەی دواکەوتنی موچەوە وتی، چاره‌سه‌ر بۆ سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دۆزراوه‌ته‌وه و نزیكن به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی 11ی 2024، دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ كاندید و لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندیمان كردوه بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداریش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین بۆ رێكخستنی ئه‌و روداوه گرنگه، چونكه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه له‌كاركه‌وتوه و كاره‌كانی ناكات، ئه‌مه بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی دروستكردوه و هیوادارین ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌و بۆشاییه پڕبكرێته‌وه".
وتیشی، "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی ده‌ركرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه فه‌رمانی هه‌رێمی 417ی ساڵی 2024یه، به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ش بانگهێشتی كاندیده ده‌رچوه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ گرێدانی دانیشتنی یه‌كه‌م له رۆژی 2ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2024 له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ".
سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆئه‌و مه‌به‌سته، دڵشاد شه‌هاب وتی، "سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك رێچكه‌ی نه‌گۆڕی خۆی له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت بڕه‌خسێنین و لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت".
له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر عێراق و ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل، دڵشاد شه‌هاب ئاشكرایكرد، "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان رونه كه داكۆكی له‌سه‌رئه‌وه ده‌كات هه‌مو هه‌وڵێك بخرێته‌گه‌ر بۆئه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێم نه‌خزێندرێنه ناو ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه لایه‌نێك نین تێیدا، هه‌رێمیش سه‌رچاوه‌ی ئاڵۆزی نیه و هه‌ڕه‌شه نیه بۆسه‌ر هیچ لایه‌نێك، ئێستاش هه‌وڵه‌كان له‌و روه‌وه زیاتر چڕكراونه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی موچه، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، "هاوڵاتیان ماندو بون هه‌مو مانگێك موچه‌كانیان دوابكه‌وێت، به‌پێی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم دراون، چاره‌سه‌ر بۆ سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دۆزراوه‌ته‌وه و نزیكن به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری بكه‌ن و بۆ ساڵی ئاینده‌ش هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر بكرێت".