هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسیى بەتاڵ خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا؛ رایگەیاند: لە ئەنجامى پڕکردنەوەى کورسى بەتاڵ (698) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
ئاماژە بەوەشدراوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى کرەوە، لەئەنجامدا (698) قوتابى/ خوێندکارى دیکە بەشێوازى (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران) ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) گەڕایەوە.
بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/.../1xMZvIb9LYJenl.../view...