دواین هەواڵ

کوردستان‌

 26/11/2024

بارزانی: عێراق له‌ په‌لكێشانی بۆ جه‌نگ زیانى پێده‌گات

هەرێم نیوز

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانی زۆری پێدەگات، ده‌شڵێت، "جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروباری عێراق و وەڵامی ڕێنماییەکان دەداتەوە، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) دەستوەردان دەکات و گوێ بۆ ڕێنماییەکان نادات".

بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز جەختی لەوەکردەوە، کە بەردەوامبونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، بانگەوازیكرد بۆ هەموو لایەک بۆ ئاشتی.

ئەوەی خستەڕوو کە له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت،  ئاماژەی بەوەشدا کە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا ئاساییە و وتیشی: “بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، وتیشی: "ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات (لە کاروباری عێراق) و ڕێنماییەکان جێبه‌جێ ده‌كات، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەستوەردان دەکات و گوێ نادات به‌ ڕێنماییەکان."

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ،  بارزانی ڕوونی کردەوە کە داعش هێشتا مەترسییەکی جدی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ ئاماده‌کردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی".

راشیگەیاند، "پەیوەندی نێوان کوردستانی عێراق و ناوەند لە بەغدا باشە، چه‌ند پرسێكیش هەیە تا ئێستا لە ژێر گفتوگۆدایە، بە تایبەت پشکی هەرێم لە نەوت".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP