دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/11/2024

لە کاتی لێخوڕینی بارهەڵگرەکەی بە هەڵە نەوەیەکی خۆی شێلاو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز
تەندروستی بەردەڕەش ڕایگەیاند، پیاوێک بە هەڵە لەکاتى لێخوڕینى بارهەڵگرەکەى، نەوەیەکى تەمەن چوار ساڵانى خۆى شێلاوە و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستداوە.

 تەندروستى قەزاى بەردەڕەش لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە، باپیرەکە ئاگادارى ئەوە نەبووە منداڵەکە نزیکە لە بارهەڵگرەکەى و شێلاویەتى، بەوهۆیەوە پێش گەیاندنى منداڵەکە بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP