دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی دەنگۆی ئەو سەرمایەیی کە 14 ساڵە هاوشێوەی نەبووە دێت هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند، دەنگۆیی ئەوەی سەرمایەک دێت 14 ساڵه هاوشێوەی نەبووە دوورە لەڕاستیەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە 25-11-2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی  لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەنگۆیی ئەوەی سەرمایەک دێت 14 ساڵه هاوشێوەی نەبووە دوورە لەڕاستیەوە، چونكە سەرمای ئاوا زۆریش هەبووە لەڕابردودا تەنانەت لەماوەی ئەو 14 ساڵەشدا، بەڵام ئەوەی مانگی 10 ی ڕابردوو دەگمەن بوو بەبیری من و هیچ كەسێك، کە سەرمای ئاوا لەوکاتەدا هەبووبێ تەنانەت بەپێی تۆماری داتاکانی ساڵانی ڕابردووش.

ئاشکراشیکرد، سەبارەتە بەشەپۆلەکه جارێ زۆری ماوە و ئەگەر هەیە تا درەنگانی 27 ی مانگ و کۆتایی هەفته ناو بەناو درێژەی هەبێت، كە بەو شێوەیه ی پێشبینیمان کردبوو ڕێژەیەکی باش دابارین لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بارنەکە بەگشتی دێمی و زستانی دەبێ و بەفریش لەزۆرینەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێ و پەڵەی دەدات پشت بەخوا.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسبەی شەو و ڕۆژانی دواتر کەش تەواو سارد دەبێت لەهەموو ناوچەکان تایبەت ئێواران و بەیانیان و شەوانە پلەکانی گه رما زۆر دادەبەزن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP