هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، سێ کەس دەستگیرکران کە ماددەی هۆشبەریان لەسەر شێوەی کەپسول قوتداوە و لە گەدەی خۆیان هەڵیان گرتبوو و بەنیاز بوون لە هەولێر بازرگانی پێوە بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن هێزەکانمانەوە ،بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(ب ، و ، ز)و(ب ، ع ، ح)و(ش ، ع ، ح).
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارانی ناو هاتو کەسانی بیانین و لەمەرزی باشماخەوە دەربازی هەرێمی کوردستان بون.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕێک ماددەی هۆشبەریان لەجۆری (هیرۆین) لەسەر شێوەی کەپسول(قوت) داوە و لە (گەدە) ی خۆیان هەڵیان گرتوە و بەنیاز بون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوەبکەن.