هەرێم نیوز
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، تەنها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ بەس نییە و پێویستە لەسێدارە بدرێت.
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند، بۆردمانی خانە و ماڵی خەڵکی غەززە سەرکەوتن نییە، هەر بۆیە "بێئەقڵەکان" وا تێنەگەن کە بە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی و نەخۆشخانە و قوتابخانەکان سەرکەوتوو بوون..
وتیشی، فەرمانی دەستگیرکردنی بنیامین نەتهنیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل و یولاف گالانت وهزیری بهرگری پێشوو لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەس نییە، پێویستە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێن".
عەلی خامەنەیی باسی لەوەش کرد ، " دوژمن لە غە*ز*زە و لوبنان سەرکەوتوو نەبوو وە سەریش ناکەوێت و بەرەی بەرخۆدان سەرجەم سیاسەتەکانی دوژمنان تێدەپەڕێنێت و سبەی فراوانتر دەبێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 22ی ئەم مانگە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (لاهای)، بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غە*ز*زە،" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد؛