دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەنجامی بەرایی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەمە، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. 

د.دارا رەشید، وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى سەرژمێریى گشتى هەرێمى کوردستانى راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد "ژمارەى دانیشتووانى هەرێمى کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە".

وتیشی: "رێژەى شارنشین لە هەرێمى کوردستان 84%ـە و رێژەى گوندنشین لە هەرێمى کوردستان 16%ـە".

روونیشیکردەوە "ژمارەى خێزانەکان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 379 هەزار و 163 خێزان".

وەزیرى پلاندانانى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "تێکڕاى قەبارەى خێزان 4.6 کەسە".

لەبارەى رێژەى نێر و مێ، د.دارا رەشید گوتى "ژمارەى نێر3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە و ژمارەى مێ 3 ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP