هەرێم نیوز
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی ڕایگەیاند، گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەت ئۆتۆمبێل لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
مەسعود بوتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تەرمی گەنجەکە لەپزیشکی دادی ئامێدییە و دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەسەر شەقامی گشتی کومەڵگەی سیریێ لە ناحیەی شێلادزێ روویداوە.