هەرێم نیوز
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا نێچیرڤان بارزانی فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.
دڵشاد شهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.
سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان ئاشکرایکرد، کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.