هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەڕێمی کوردستان دەگرێتەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەڕێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
باسی لەوەشکرد، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما 10 پلە دادەبەزن.