هەرێم نیوز
قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند، پیاوێک لەسەر شاخێک بۆ پشوو پاڵی داوەتەوە بە تاشە بەردێک و هەر لەوێ گیانی لەدەستدا.
سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پیاوێک لەگەڵ دوو کوڕەزاکەی کە منداڵن، بۆ گەشت رۆشتوونەتە سەر شاخی بەرانان و لەوێ گیانی لەدەست داوە و ھیچ ئاسەوارێکی برین بە جەستەیەوە نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵی داوەتەوە بە تاشە بەردێکەوە بۆ پشوو، هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە، گومان دەکەین مردنی ئاسایی بێت.