هەرێم نیوز
دانا عەبدولكەریم ڕایگەیاند، نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمدەرامەتان دابەش دەکرێت.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نۆ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەیە و بەشێکیان تەواوبوون و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت، و بڕیاردراوە سەرجەم ئەو نۆ هەزار یەکەیە بە تەواوکراوو و تەواونەکراوەوە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشبکرێت.
ئاشکراشیکرد، ئەو یەکانەی تەواویش نەبوون هەر بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشدەکرێت، بۆیەوەی دڵنیابێت کە حکومەت لە ئایندەشدا ئەو یەکانە تەواودەکات و دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو سیستمەی لە وەزارەت هەیە بۆ دابەشکردنی ئەو یەکانە بەپیی ناو دەبێت، و ناوەكان نێردراون بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تاوەكو وردبینی بكرێت و لیژنەیان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پێكدەهێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گرفتیان نەبوو و زانیارییەكانیان دروستبوو بە نووسراوێك وەزارەت ئاگاداردەكرێتەوە و گرێبەستیان بۆ دەكرێت یەكەكانیان پێدەدرێت.