دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایش هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری داعـ.ـش بەناوی (ویلایەتی کوردستان) رادەگەیەنێت

هەرێم نیوز 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، گروپێكی مه‌ترسیداری چه‌كداری داعش (ویلایه‌تی كوردستان) هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و تۆڵه‌ی شه‌هیدانی (قه‌ره‌داغ و ناوشوان) ده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕۆژی 9ی (ئاب/8)ی 2024 تاوه‌كو 22ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان، چه‌ندین ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردن به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن. 

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش، به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌پێناو ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی گروپی تیرۆریستی داعش و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (ویلایه‌تی كوردستان) چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامداوه‌ له‌سنوری (سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ڵه‌بجه‌، رانیه‌، ته‌كیه‌ی جه‌باری، ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند، ناوچه‌ی شاره‌زور، ناڵپارێز، ده‌ربه‌ندیخان، پیره‌مه‌گرون، قۆپییه‌كانی قه‌ره‌داغ، ناوچه‌ی سه‌نگاو، جه‌به‌ل بۆر، چیای زه‌مبور، ناوچه‌ی ناوشوان، گوندی ژاژ -له‌ نزیك قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ته‌قته‌ق و شاخی قه‌ره‌سرد).

دەقی ڕاگەیەندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، گرووپێکی مەترسیداری چەکداری داعـ.ـش (ویلایەتی کوردستان) هەڵوەشاندەوە و تۆڵەی شەهیدانی (قەرەداغ و ناوشوان)دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٩ تا ٢٠٢٤/١١/٢٢ بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، چەندین ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردن بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیـ.ـرۆر و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و فرۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەنجام بدەن.

لەدرێژەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەشێوەی بەردەوام لەپێناو دەستگیرکردنی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعـ.ـش و هەڵوەشاندنەوەی (وویلایەتی کوردستان)چەندین ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە لەسنووری (سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە، رانیە، تەکیەی جەباری، تەکیەی کاکەمەند، ناوچەی شارەزوور، ناڵپارێز، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، قۆپییەکانی قەرەداغ، ناوچەی سەنگاو، جەبەل بۆر، چیای زەمبوور، ناوچەی ناوشوان، گوندی ژاژ -لە نزیک قەزای چەمچەماڵ، تەقتەق و شاخی قەرەسرد).

پیلانی چەکدارانی داعـ.ـش لە ویلایەتی کوردستان

-بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعـ.ـش لە کوردستان و عێراق لەگەڵ تیـ.ـرۆریستان لە ووڵاتانی تورکیا و ئێران.
-جموجۆڵی بەردەوامیان لە ناوچەکە هەبێت .
-دانانی بازگەی کاتی بە جلوبەرگی سەربازی.
-رفاندنی بازرگانان بۆ کۆکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ رێکخراوی تیـ.ـرۆریستی داعـ.ـش .
-کردنە ئامانجی دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسی حکومی و حزبی و هاوڵاتیان و بازگە و سەربازگەکان.

لەکۆی ئەم پڕۆسەیەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم (٣)شەهیدی بەئارامی و ئاسایشی کوردستان بەخشیوە، دوو شەهیدی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەناوەکانی (هونەر طالب و شەماڵ محمود) و شەهیدێک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەناوی (محمد ڕەشید قادر) لەگەڵ سێ بریندار، هەروەها (٣)کارمەندی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق برینداربوون، لەکۆی ئەم پڕۆسەیەدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ویلایەتی کوردستان (٥)تیرۆریستی داعـ.ـش کوژران و (١٤)تیرۆریست دەستگیرکران و دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و پشتێنی خۆکوژی و دوربینی سەربازی(حەراری), سەرجەم مۆڵگەکانیان خاپورکران.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش، لەماوەی ڕابردوودا بۆ ڕێگریکردن و پارێزگاری لەهاوڵاتیان لە بیری توندڕەوی و تیرۆر، لەچوارچێوەی (ووڵات پارێزی و خەڵک پارێزی)، هەڵمەتێکیان لەناوچەی شارەزوور بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گومانلێکراو ئەنجامدا و لەدوای دەستگیرکردنیان و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان پلانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش سەرکەوتوو بوو, توانرا دەستگیرکراوەکان (أصلاح) بکرێن و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
#دەزگای_ئاسایشی_هەرێمی_کوردستان
#بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_ئۆپراسیۆنەکانی_ئاسایش
#ئاسایش_دامەزراوەیەک_بۆ_ئارامی
#جهاز_الامن_الوطني



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP