دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و داودئۆغڵۆ بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

مەسروور بارزانی و ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبوونەوە و هەردولا جەختیان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کردەوە. 

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد" .

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز ئەرمان تۆپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد" .

ئەوەش هاتوو،" سەرۆکی پارتی ئاییندە ، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە".

سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، "خواستی هەرێمی کوردستانمان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP