هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرا و له ئێستادا ته‌نها نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان ماوه.
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسندکراوه، به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه 18ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چو، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتو 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و بزوتنەوەی گۆڕان 1 کورسیان بەدەستهێناوه.
بە گوێرەی ماددەی سێیەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن. لە کاتی ئاراستەنەکردنی بانگهێشتنامەکەدا، پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی دوای ماوەی ئاماژە پێ دراو، کۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی ماددەی چوارەمیش، دانیشتنەکانی پەرلەمان لە هەولێر دەبن، بەڵام دەکرێت لەسەر داوای سەرۆک، دەستەی سەرۆکایەتی یان 10 ئەندام و بە ڕەزامەندیی پەرلەمان، لە هەر شوێنێکی دیکە بێت بە پێی پێویست.
بە گوێرەی بڕگەی یەکەمی ماددەی 11ـی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان، دانیشتنی یەکەمی خۆی بە سەرۆکایەتیی بە تەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، دەبەستێت.
بە گوێرەی بڕگەی دووەمی ماددەی 11ـی پەیڕەوی ناوخۆ، بە تەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە بانگهێشت دەکرێت، دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن، ئەرکی تەنها بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.