دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند دەکرێت

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسەند دەکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق  راگەیاند: لە یەکەم کوبونەوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکات.

وتیشی: ئەگەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران كۆببێتەوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندەکات.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی سێ ڕۆژدا 41 تانە تۆماركران، ڕۆژی 18ی ئەم مانگەش دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادەوری عێراق سەرجەمیانی ڕەتکردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP