هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان، پێشوازیی لە هونەرمەندی دیاری كورد جوان حاجۆ كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، جوان حاجۆ کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ستایشی کار و بەرهەمی هونەری و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی هونەرمەند جوان حاجۆی لە خزمەتکردنی هونەری کوردی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.
جوان حاجۆ لە 17ی ئابی 1957 لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیلشۆ لەدایك بووە. جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە كە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە.
لە ساڵی 1979 كوردستانی بە جێهێشتووە و لە ئاڵمانیا لە زانكۆی رور بوخوم خوێندنی مۆسیقی خوێندووە.
یەكێكە لە تێكۆشەرانی كورد و گۆرانییەكی زۆری بۆ شۆرش و پێشمەرگە و هونەری كوردی گوتووە.