دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەست نیشان کرد

هەرێم نیوز

 سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەم زووانە دەستنشان کردنی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربە فراکسیۆنی کۆمارییەکان، مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربە فراکسیۆنی کۆمارییەکان، مایک واڵتز دەبێت بە ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ بەم زووانە دەستنیشان کردنی مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕادەگەیەنێت.
پێشتر مایک واڵتز سەرباز بووە لە ھێزەکانی کۆماندۆی ئەمریکا و لە سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان خزمەتی کردووە، ھەروەھا بەوە ناسراوە کە ھەڵویستێکی توندی بەرامبەر بە چین و ڕووسیا ھەیە.
چاوەڕوان دەکرێت، مایک واڵتز لەو کاتەی لە پوستەکەی دەست بەکار دەبێت، رۆڵێکی گرنگ لە پرسەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بگێرێت، لەوانە جەنگئ ڕووسیا-ئۆکراینا، ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتەکەی و چین، ھەروەھا قەیرانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.ھاوکات جەیمس دەیڤد ڤانس کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ وەک جێگری خۆی دەستی نیشان کردووە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ھەوڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “دەستنیشان کردنێکی دیکەی زۆر باشی سەرۆک (ترەمپ) پیرۆزە میلەر”.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە کە ستیڤن میلەر وەک گەورە بەرپرسی سیاسیەتی کۆشکی سپی خزمەت دەکات و بەشداری لە داڕشتنی سیاسەتەکان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئاسایشی سنوور و کۆچی نایاسایی، کە لەوبارەیەوە بە کەسێکی توندڕەوە ناسراوە.

ستیڤن میلەر لە ساڵی 1985لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە و دووەم کوڕی خێزانێکی جوولەکەیە، ھەروەھا بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بواری پەیوەندییەکاندا لەگەڵ زۆرێک لە سیاسەتمەدارە کۆمارییەکان کاری کردووە.

ھەفتەی ڕابردوو ترەمپ بەڕێوەبەری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی، سوزی وایڵز-ی بۆ پۆستی بەرپرسی ستافی کۆشی سپی دەستنیشان کرد کە ئەوەش بە گەورەترین پۆستی کارگێریی لە کۆشکی سپی دادەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP